Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
پیرۆزبێت 75ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان
2021-01-21 11:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
پیرۆزبێت یادی 75 ساڵەی کۆماری کوردستان لەمهاباد 2021/1/22 – 1946/1/22 فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید بە هەست و هزرێکی نەتەوەیی و کوردستانی یادی کۆماری کوردستان بەرز دەنرخێنێت . سەری ڕێز و نەوازش بۆ پێشەوا و بۆ سەرجەم پێشمەرگەو خەباتگێڕو شەهیدانی کۆماری کوردستان دادەنەوێنێ . وەک دەزانن گەلی کورد بە سەدان ساڵە لە خەبات و تێکۆشاندایە بۆ ئازادی و ئاشتی و ڕزگاری کوردستان . كورد هەمیشە دوچاری كوشتن ، ئەنفال وكۆمەڵكوژی ونەهامەتی بوونەتەوە ، بەڵام هیچ کات سەری بۆ دوژمن دانەنەواندووە . 75 ساڵ لەمەوبەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەیدانی چوارچرا بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد و بە پشتیوانی سەرۆک مستەفا بارزانی کۆماری کوردستانی لە شاری مەهاباد ڕاگەیاندرا . ئەگەرچی تەمەنی کۆماری کوردستان کورت بوو ، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا توانی دام و دەزگا بنیات بنێت و بنەمای بە دەوڵەتبوون دامەزرێنێ کە تا ئەمڕۆ هەموو کورد شانازی پێوە دەکات . بەردەوام ڕژێمی ئیسلامی ئێران وەک ڕژێمەکانی پێشوو ، لە دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڕی دڕندانەی خۆی دەکات و لاوانی کورد و چالاکوانانی سیاسی بە تومەتی ناڕەوا زیندانی دەکات و ڕۆژانە زۆرێک لەو زیندانیانە لە سێدارە دەدات . بەڵام ناتوانێت ڕێگری لە کار و بەرخۆدانی کوردان بکات و خەبات وتێکۆشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. ئەمڕۆ باشووری کوردستان بۆتە چرایەك بۆ هەر چوارپارچەی کوردستان . باشووری کوردستان ئاڵا و پەرلەمان و حکومەتی هەیە . بێگومان ئەم دەستکەوتەش ئەنجامی کار و خەباتی سەدان ساڵەیە ، ئەنجامی خوێنی هەزاران شەهیدە ، بۆیە پێویستە کورد وەک ئەرکێکی نیشتمانی ئەم دەستکەوتە بپارێزێت و پێویستە هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانیش ڕێز لە سەروەری پەرلەمان و حکوومەتی کوردستان بگرن و بە هەستێکی نەتەوەییەوە پشتیوانی لێبکەن . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان جارێکی دیکە یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پیرۆز دەكات . سەروەری بۆ شەهیدانی کوردستان بژی کورد بژی کوردستان فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لەسوید 2021-01-21