Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
داخویانى
2015-05-25 22:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان سوید
info@fkks.se



ئەمڕۆ کوردستان بە بارودۆخێکی زۆر هەستیار و دژواردا تێدەپەڕێ ، کە پێویستە هەموو پارت و لایەنە کوردستانیەکان هەڵوێستەی لەسەر بکەن و ڕەچاوی بکەن ، دوژمنان دەزانن کە بە هێزی چەکداری ناتوانن کورد لەناو ببەن و دەنگی سەربەخۆیی کپ بکەن ، بۆیە نەخشەی مەترسیدارترین چەک دژ بە گەلەکەمان دادەڕێژن ، ئەویش نانەوەی ناکۆکی و ناتەبایی و لێکترازانی نێو ماڵی کوردە بۆ هەڵگیرسانی شەڕی براکوژی ، کە دەمێکە بەر نەفرەتی گەلەکەمان کەوتوە ، بۆیە پێویستە پارت و لایەنە کوردستانیەکان بە گشتی و پەکەکە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەتایبەتی زۆر بە ووشیارانەوە بەرەنگاری ئەو پلانە ببنەوە و کێشە و ناکۆکیەکانیان لەڕێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکەن و نەبنە زەمینەخۆشکەری پلانی دوژمنان و نەهێڵن خوێنی کورد بەدەستی کورد بڕژێ ، ئەوەی لە 2015 / 5 / 24 یش لەنێوان پەکەکە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕوویدا جێگای نیگەرانی و هەڵوێستە کردنە بەتایبەتی لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆدا کە کورد پێویستی بە یەکیتی و یەکگرتن و یەکدەنگی هەیە ، ڕاستە کوردستان یەک کوردستانە و هەمووش خەبات لەپێناو یەکگرتنەوەی دەکەن ، بەڵام هەر پارچەیەکیش تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستە ڕێز لەو تایبەتمەندیە بگیردرێت .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید نەفرەت لەشەڕی براکوژی دەکات و هەموو هەوڵێکیش بۆ زەمینەخۆشکردنی ئەو شەڕە نەگریسە مەحکووم دەکات .
* بەڵێ بۆ یەکیتی و یەکگرتن و یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی .
* بژی کورد و کوردستان


فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان
سوید
2015 / 5 / 24