|
کۆنفرانسی ساڵانە |
|
2015-05-11 00:00 |
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
Bîstek ji konferansê
لە ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی2/5/2015 فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەست ، بە ئامادە بوونی کۆمیتەی کارگێڕ، کۆمیتەی گشتی ، ڕاوێژ وڕێڤیسۆر ، هەروەها ئامادە بوونی بەرپرسی هەموو کۆمەڵە کوردییەکانی سەر بەهەرێمەکانی فیدراسیۆن و ئەندامانی کۆمەڵەکان ، هەروەها ئامادە بوونی ئابی ئێف ( سەرکان کوێسە ، سێسیلیا ) -کردنەوەی کۆنفرانسەکە لە لایەن سەرۆکی فیدراسیۆن سۆسەن گۆڤەن بە ووتەی بەخێرهاتن . -ووتاری سەرکان کوێسە ( Serkan Köse ) پەرلەمانتار لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتی سوید ،ووتارێکی دەربارەی دیموکراسی و پەرلەمان و هەڵبژاردن و سیستێمی دەوڵەت پێشکەش کرد . - Cicilia Öbergنوێنەری ABF ، دەربارەی تاوتوێکردنی باری کۆمەڵایەتی و پەیوەندیەکانی نێوان فیدراسیۆن و ABF -لە ڕۆژی دوهەم 3/5 کۆنفرانسەکە کرایەوە لە لایەن سەرۆکی فیدراسیۆن ( سۆسەن گۆڤەن ) ، باسی لە هەندێک لەو چالاکییانە کرد کە کراون ، هەروەها دوایی سکرتێری فیدراسیۆن پرشنگ توانا بە گشتی باسی لە چالاکییەکانی فیدراسیۆن کردوکە ئێستا بێجگە لەوەی کە لە ماڵپەڕی فیدراسیۆن بڵاو دەکرێتەوە ، هەروەها لە ڕێگەی FB ڕۆژانە چالاکییەکان بڵاو دەکرێنەوە .هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان دەزگایەکی بێلایەنە و بۆ کلتورو ناسنامە ، زمان کاردەکات و وەکو چەترێک کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لە خۆ دەگرێت و لەگەڵ هەموو ئەو گۆڕانکاری و ڕووداونەی کە لە کوردستان ( باکور ، باشور ، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ) ڕوودەدات ، هەڵوێستی خۆی دیاری دەکات جا بە ڕێگەی داخۆیانی ، خۆپیشاندان وسیمیناریاخود کۆنفرانس بێت ،هەر بۆیە دەبێت هەوڵ بدرێت هەروا بمێنێتەوەو کۆمەڵەکانیش بە هەمان شێوە و نابێت ڕێ بدرێت ئەو تایبەتمەندیەی خۆی لە دەست بدات ،وە خۆی دوورەپەرێز بگرێت لەو ئەنجومەنانەی کە دروست بوون ،لە دواییدا کۆنفرانسەکە لەلایەن سکرتێر و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوخۆ سەلام جزیری و بەرپرسی ئابوری بەرزان کوچکەیا بەڕێوە برا ،پاشان ڕیگە درا بە هەریەک لە بەرپرسی هەرێمەکان و بەرپرسی کۆمەڵەکان کە باس لەسەر کارو چالاکی کۆمەڵە کانیان بکەن ، هەروەها لە کۆتاییدا چەند ڕاوبۆچوون وپێشنیاریان ئاڕستەی کۆنفرانس کرد ، کۆنفرانسەکە سەرکەوتووانە بەڕێوە چوو . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید |
|