Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
پیرۆزبایی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2014-06-21 21:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید
info@fkks.se
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

سڵاوێکی گەرم
متمانە پێکردنی پەرلەمانی کوردستان بە کابینەی هەشتەمی ئەنجوومەنی وەزیران، لەکاتێکدایە کە باشووری کوردستان بەهەلومەرجێکی زۆر ناسک و هەستیاردا تێدەپەڕێ ، بەتایبەتی کە حکوومەتی بەغدا سوورە لەسەر بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان و ئاگری شەڕی تایفی لە هەڵگیرساندایە ، پێشمەرگە سنوورەکانی کوردستانی کۆنترۆڵ کردووە و دژ بە تیرۆرستان و داگیرکەران بەرگری لەخاکی کوردستان دەکات ، هەر لەبەر ئەوانەیە کە ئەرکی ئەنجوومەنی وەزیران لەنێو ئەو هەلومەرجانەدا سەخت و دژوار دەبێت .بەڵام دڵنیاین بەئەزموونی چەندین ساڵەی بەڕێزتان و هەوڵ وکۆششی وەزیرە بەڕێزەکان ، کوردستان بەرەو ئاییندەیەکی گەش دەبەن .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید وێڕای جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکان ، خوازیارین کە ئەو چوارساڵە پڕبێت لە بەخشش و ئاوەدانی و پێشکەوتن و سەرکەوتن .



فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید
2014-06-19