|
بەڵگەنامەكان - ئامانجی حكومه‌تی عێراق له ئه‌نفالكردنی ئافره‌تدا |
|
2010-12-23 18:00 |
FKKS |
meyl@heyl.com |
|
بەڵگەنامەكان - ئامانجی حكومه‌تی عێراق له ئه‌نفالكردنی ئافره‌تدا .له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌نفال / به‌شی دووه‌م نووسینی:
عه‌داله‌ت عومه‌ر ساڵح
شاڵاوی ئه‌نفال و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باری ئابووری وده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئافره‌تی به جێماو‌ی ئه‌نفال
كاره‌ساتی ئه‌نفال وێرای ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجامدرا زیاتر برینی كوردانی قوڵتر كرد‌و ئاسه‌وارێكی نێگه‌تیڤانه‌شی له‌سه‌ر روخساری كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری جێهێشت و هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌و به هێزیشی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا نواند كه خێزان به پله‌ی یه‌كه‌م دێت. چونكه خێزان به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه و كۆمه‌ڵیش له رێگه‌ی خێزانه‌وه ده‌توانێت زۆر له ئه‌رك و مافه‌كانی جێبه‌جی بكات و به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت، هه‌روه‌ها خێزان بناغه‌و بنه‌ره‌تی دروست بوونی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه به‌چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ری و به‌سه‌ری دادێ تاكو نه‌ته‌وه‌كه دروست ده‌بێت ،دیاره ئافره‌تیش وه‌كو توێژێكی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵ و ره‌گه‌زێكی كاریگه‌ر تیایدا به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ی به‌ركه‌وت و بوه قۆچی قوربانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌د ناوه، له‌و چاوپێكه‌وتننانه‌ی كه له‌گه‌ڵ شایه‌ت عه‌یانه‌كانی گه‌راوه له ئه‌نفال ئه‌نجامم داوه‌ن ده‌توانین بڵین كه پاش گرتن و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه ، ژن و پیاو له یه‌كتر جیاكراونه‌ته‌وه ئینجا پیاوه‌كان پاش ئازار‌و ئه‌شكنجه‌یه‌كی زۆر بۆ شوێنی نادیار گواستراونه‌ته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئافره‌ت و منداڵه كانیان. سوكایه‌تی كردن به ره‌وشت و كه‌رامه‌تی ئافره‌تان و ئازاردانیان دوور له هه‌موو داب و نه‌ریتێكی مرۆڤایه‌تی یه‌كێك بوه له ئامانجه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی رژێمی عێراق له ئۆپه‌راسێۆنی ئه‌نفالدا، (وه كاتێك پیاو و ئافره‌ته‌كان له یه‌كتری جیاكراونه‌ته‌وه، جه‌لاده‌كان ده‌ست درێژیان كردۆته سه‌ر ناموسی ئافره‌ته‌كان و ته‌عدایان لێكردوون)(1). ئافرتێكی هه‌ڵاتوی عه‌رعه‌ر ده‌لێت: (ڕۆژی وا هه‌بووه دوانزه پیاو هاتونه‌ته لام و ده‌ست درێژیان كردۆته سه‌ر نامووسم). (2)هه‌روه‌ها ئافره‌تێكی ده‌رباز بوو به ناوی ئامینه (3)له چاوپێكه‌وتنێك كه له‌گه‌ڵم سازداوه ده‌لێت : كچه‌كانیان جیاكرده‌وه بۆ مه‌به‌ستی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ئابرومان به‌رن هه‌موومان تا به‌یانی له ترسا خه‌و نه‌هات به چاومان هه‌ر جاری ده‌هاتن كامه كچ جوان بوو ده‌یان برد له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ش چاو به فرمێسك وشپرزه بوون (گریان مه‌جالی قسه كردنی پی نه‌دا به‌ده‌م هه‌نسكه‌وه به سه‌رهاتی خۆی ئاوا گیرایه‌وه) شه‌وی دووم بوو كه له توبزاوا بووین شه‌و درنگانێك بوو چوار عه‌سكه‌ر هاتن بۆ ناو قاعه‌كه‌مان هه‌موومان ترسا بووین له ترسان سه‌ری خۆمان خستبوو خواره‌وه له ناكاو ده‌ستێكی ره‌شی گه‌وره قۆڵمی گرد, قۆرگم پر بوو له گریان حه‌زم ئه‌كرد ئه‌و كاته مردمایه من‌و سیانیتریان په‌ڵكیش كرد‌و برد , تا ده‌رنگانی شه‌و به‌زۆر شه‌ق وپێلاقه سه‌مایان پیكردین و سوكاتیان پی ده‌كردین جینویان به كورد ده‌دا دواتریش به زۆر ده‌ستدریژیان كرده سه‌رمان به‌یانی كه به هۆش خۆمان هاتینه‌و ه جل‌و به‌رگمان خویناوی و دڕابوو هه‌ر چوارمان سه‌رمان پێكه‌و ناو گرییان عه‌سكه‌ره‌نامرده‌كان كه ئێمیان وا بینی به قۆناغی تفه‌نگ لێمانیاندا دواتر بۆ قاعه‌كه گواستراینه‌وه له‌م سی شه‌وه خۆم چه‌ند جار ئه‌م شته‌م به‌چاوی خۆم بینی به‌لام هیچ كاممان نه‌مانده‌وێرا قسه‌یه‌ك بكه‌ین. رێكخراوی (MEW) له‌و بروایه دایه كه (ده‌نگوباسێكی زۆر ترسناك هه‌یه كه‌وا له باره‌ی كۆمه‌ڵێكی گه‌وره‌ی كچی عازه‌به‌وه ده‌دوی گوایه به جیا له به‌ندییه‌كانی تر دایانناون و به‌رده‌وام ئه‌منه‌كان ده‌ست درێژیان كردونه‌ته سه‌ر، هه‌روه‌ها باسی ئه‌مه‌ش هه‌یه كه یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه له ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌دا خۆی به چه‌قۆیه‌ك كوشتوه، ده‌ست درێژی كردنه‌سه‌ر ئافره‌تی به‌ندكراو له عێراق دا له‌هه‌موو شوێنی زیاتر به‌ڵگه‌ی به ده‌سته‌وه بووی هه‌یه و ته‌نانه‌ت وا زانراوه كه له سه‌ركاسێتی ڤیدیۆش تۆمار كرابێت).(4) كه بێگومان ناوه‌رۆكی ئه‌م قسانه زۆر مانا له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه هه‌ڵده‌گرێت كه ده‌رهه‌ق به ئافره‌تی كورد ئه‌نجام درابێت. ئه‌وه‌ی جێگای قێزلێبونه‌وه‌یه كه رژێم ئه‌نجامی دابێت ئه‌وه‌یه كه وێرای سوكایه‌تی كردن به ئافره‌تان و ئازار دانیان رژێم كه‌وته مامه‌ڵه و سه‌ودایه‌كی تر ئه‌ویش فرۆشتنی ئافره‌تان بوه، هه‌روه‌ك چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاست و كڕین و فرۆشتنی به‌نده (عبد) و گه‌ڕانه‌وه بۆ سیسته‌می (عبودیه). له‌م باره‌یه‌وه زۆر به‌ڵگه هه‌ن كه‌وا ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای عێراقی هه‌ڵساون به فرۆشتنی ئافره‌تی كورد ته‌نانه‌ت بۆ ولاتانی ده‌ره‌وه‌ش به تایبه‌تی ولاتانی كه‌نداو، (كنعان مكیه) ده‌لێت: (به‌ر له‌وه‌ی برۆمه باكوری عێراق گوێبیستی گه‌لێك چیرۆكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌و نامۆ ده‌بوم وه‌ك ئه‌وه‌ی ئافره‌ته كورده‌كان چۆن له بازاره په‌رتووبڵاوه‌كانی كه‌نداو فرۆشراون.(5) هه‌روه‌ها باس له روداوێك ده‌كات كه (شوفێرێكی كورد له رێگای به‌غدا- عومان كاری كردوه كاتێك ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له رێگای نزیك شاری رومادی له كاركه‌وتوه دوو ئافره‌تی كورد لێی نزیك بونه‌ته‌وه‌و به زمانی كوردی له‌گه‌ڵیدا دواون و داوایان لێكردوه بیانگه‌یه‌نێته سلێمانی، پاش گفتوگۆ له نێوان ئافره‌ته‌كان و شوفێره‌كه پێیان گوتوه كه ئه‌وان له كاتی شاڵاوی ئه‌نفاله‌كان ساڵی 1988 ده‌ستگیرا كراون و ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقی فرۆشتونه‌تییه شێخی عه‌شیره‌تێك له رومادی). (6) هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنێك كه له‌گه‌ڵ مام الماس (7) ئه‌نجامم داوه، ده‌لێت: حه‌ره‌سه‌كان ووتیان سی مێسری هاتوون ده‌لێن ئێمه هاتووین بۆ ژنی كورد كه حكومه‌تی عێراق دابه‌شی ده‌كات. ئه‌م سی مێسریه له به‌سره‌وه هاتبوون نووسراویان پێ‌بوو. ئه‌فسرێك كه ناوی (سه‌ردار) بوو ئه‌و رۆژه ئیشكگر بوو له باره‌گای سه‌ركردایه‌تی ئه‌وان لای (سه‌ردار) وتبویان هاتووین بۆ ژنی كورد ئه‌ویش پیی ووتبوون تابه‌یانی مه‌سئوله‌كه‌مان دێت من ناتوانم هیچ شتێك بكه‌م، كه به‌یانی (ناتق) واته (سه‌رۆكی سۆپای میللی) هات من له‌ناو باخچه‌كه‌دا ئیشم ده‌كرد، سه‌ردار به ناتقی ووت سی مێسری هاتوون بۆ ژنی كورد و نووسراویشیان پێیه، منیش تا ئێستا زانیاری وام نییه كه ئایا ئه‌م شته هه‌یه یان نا؟ كه قسه‌كانی ته‌واو بوو، (ناتق) ووتی منیش زانیاریم نییه ده‌رۆم بۆ (فرع) واته فرعی كه‌ركوكی حزبی به‌عس. بزانم شتی واهه‌یه یان نا، ناتق رۆیشت و نیو سه‌عاتێكی پێی َچوو و هاته‌وه، به‌سه‌رداری ووت ئه‌و سی مێسریه بهێنن پێیان ووتووم بۆیان جێبه‌جی بكه‌م، له‌گه‌ڵ خۆیدا له ئۆتومبیلێكی قیاده سواری كردن چوون بۆ سه‌ربازگه‌ی تۆبزاوا، كه هاتنه‌وه باره‌گای سه‌ركردایه‌تی، هه‌ر سی مێسریه‌كه سی ئافره‌تی كوردیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا بوو، به چاوی خۆم هه‌رسی ئافره‌ته‌كانم بینی به جل و به‌رگی كوردی ته‌مه‌نیشیان 18 بۆ 20ساڵان ده‌بوو، ئه‌و كاته بۆ زانیم ئه‌نفاله‌كان له تۆبزاوان. ئافره‌ته گیراوه‌كان جۆره‌ها ئازاری له‌ش دراون و ئه‌وپه‌ری سوكایه‌تی و ئیهانه‌یان پێكراوه ئه‌وه له‌و چاوپێكه‌وتننانه‌ی كه له‌گه‌ڵ شایه‌ت عه‌یانه‌كان ئه‌نجام دراوه‌ن كه كاتی خۆی گیراون و له لێبوردنه گشتیه‌كه‌ی 6/9/1988( )ئازاد كراون ئه‌و ڕاستیانه ده‌رده‌خه‌ن. له یه‌كێك له‌و چاوپێكه‌وتنانه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا ئه‌نجام دراوه ده‌لێت: (سه‌ربازێكم بینی ناوی به عبدالقادر عبدالله ده‌برا كه پیاوی حه‌جاج (8) بوو تاقمی ئافره‌تی گه‌نجی دابوه به‌رشه‌ق و تێهه‌ڵدان و به‌سۆنده‌ی پلاستیكیش هاتبوه وێزه‌یان ئه‌م ئافره‌تانه تازه له دبزه‌وه هاتبون). (9) ئه‌وه‌تا ژیان (10) له چاوپێكه‌وتنێك كه له‌گه‌ڵم سازداوه كه كاتی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال له‌گه‌ڵ دایكی له سه‌ربازگه‌ی دوبز ده‌ست به‌سه‌ر بوون ده‌لێت:"رۆژیك یه‌كێك له ژنه‌كان چونكه حامیله بوو ژانی مناڵ بوونی گرت ژنه‌كانی تر داوایان له حه‌رسه‌كان كرد تاكو هێندی شتی پیویستیان بده‌نی به‌لام ئه‌وان له جیاتی یارمه‌تی دان گه‌وره‌ی خویان ئاگادار كرده‌وه نزیكه‌ی 10 كه‌س ده‌بوون هاتن به دیار دیمه‌نی منداڵ بوونه‌كه راوه‌ستان ده‌ستیان كرد به جێنودان و گاڵته و پێكه‌نین هه‌موو ژنه‌كان هیوایان ده‌خواست ئه‌وكاته مرده‌بان و ئه‌مه‌یان نه‌دیبا منیش هیچ كات ئه‌مم له بیر ناچێته‌وه. ته‌نانه‌ت (حه‌جاج كاتێك ئافره‌تێكی حامیله‌ی ببینیبایه به و سۆنده‌یه‌ی ده‌ستی له سكی ئه‌و ئافره‌ته‌ی ده‌داو ده‌یگوت ئه‌مانه لاو‌و زۆڵه كوردن). (11) ئه‌وه‌تا مام نوری یه‌كێك له‌شاهید عه‌یانه‌كانی به‌ندیخانه‌ی نوگره سه‌لمان له كاتی گیرانه‌وه‌ی به سه‌ر هاتی خۆی بۆ من كه چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ ساز دابوو چه‌ند جارێك ناوی عه‌جاجی هێنا لێم پرسی مام نوری عه‌جاج كی بوو ؟ ووتی مدیری سجنه‌كه ناوی (حه‌جاج) بوو ناویشی عبدالله بارقه به‌ڵام له به‌ر دڵرقی ئه‌و ناز ناوه‌یان داوه‌ته هه‌رچی ئه‌مر و ئه‌شكنجه دان و شتی خراپ بوو له لای ئه‌و ده‌ر ده‌چوو، ئه‌و هه‌ر به ده‌ستی خۆی له به‌ر چاوی ئیمه حه‌وت كه‌سی به‌دار كوشت , ئه‌و سووكایه‌تی به ئافره‌ته‌كان ده‌كرد و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سكیان هه‌با به سۆنده له سكی ده‌دان ده‌یگوت ئه‌وانه كوردن نابی بێمینن، هه‌روه‌ها ده‌لێت" عسكره‌كان زۆر جار ده‌هاتن چه‌ند ئافره‌تێكیان ده‌برد كاتێك ده‌گه‌رانه‌وه ناو قاعه‌كه كز‌و مات ده‌بوون ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رابانه‌وه ئه‌وه كه‌س نه‌ی ده‌زانی چی‌یان لی به سه‌ر ده‌هات، پرسیم ئه‌ی ئافره‌ته‌كان هیچیان نه‌ده‌ووت ووتی نا به‌س خۆ ئیمه گێل نه‌بووین ده‌مانزانی به‌ڵام ده‌سه‌لاتمان نه‌بوو. هه‌روه‌ها زۆر له دیمه‌نی ترسناك و جه‌رگبڕی تر كه به‌ندییه‌كان له به‌ندیخانه‌كانی رژێمیان بینیوه وه‌ك (ئافره‌تی به‌قژ هه‌ڵواسراو كه‌مه‌مكیان بڕابۆوه یان چاویان هه‌ڵكۆرابوو نینۆكه‌كانیان هه‌ڵكێشرابوو). (12) شاهید عه‌یانێكی تر له به‌ندیخانه‌ی نوگره سه‌لماندا ده‌گێڕێته‌وه‌ءده‌ڵێت: (له چرقه‌ی گه‌رمای هاویندا رۆژانه یه‌ك دوو ئافره‌تیان ئه‌هێنا ده‌ره‌وه و به عه‌موده‌كانی ناو حه‌وشه‌ی به‌ندیخانه‌كه هه‌ر له به‌یانی تاكو نیوه‌رۆ ئه‌یانبه‌ستنه‌وه هه‌تا ئه‌بورانه‌وه‌و نه‌ده‌بوایه كه‌سیش نزیكیان بكه‌وێته‌وه شه‌وانیش كه سه‌ربازه‌كان سه‌رخۆش ده‌بوون به زۆری لوله‌ی چه‌ك و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا گۆرانیان پێ ده‌گوتن و هه‌ڵپه‌ڕكێیان پی ده‌كردن). ژیانیش به‌ده‌م ئاهێك ووتی" هه‌ر دوو سی شه‌و جارێك كچ و ژنه گه‌نجه‌كانیان كۆ ده‌كرده‌وه به زۆری شه‌ق پیله‌قه هه‌ڵپركی و گۆرانیان پیده‌ووتین ئه‌وه‌ی به قسه‌ی نه‌كرده‌بان به قامچی لێیان ده‌دا دوایش چه‌ند كه‌سیكیان ده‌هێشته‌وه و ئه‌وانی تریان روانه‌ی قاعه ده‌كرده‌وه ، كاتێك ده‌هاتینه‌وه ناو قاعه‌كه هه‌موومان پێكه‌و ده‌گریاین له‌به‌ر بیده‌سه‌لاتی خۆمان زۆر بیتاقه‌ت بووین رۆژی سه‌د جار مه‌رگی خۆمان ده‌خواست ده‌مووت دایه خۆزگه من له جیاتی خوشك و براكه‌م مردبام چوونكه چه‌ند جار له سه‌ربازگه‌ی دوبز سووكایه‌تیم ده‌رهه‌ق كراوه و سووكایه‌تی به ره‌وشت و كرامه‌تم كراوه، هه‌ركات به بیرم دێته‌وه ئازارێك هه‌موو ئیسقانم ده‌سووتێنێت" مام نوریش (13) ده‌لێت" نوگره‌سه‌لمان دۆزه‌خێك بووه به‌خۆیه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه دۆزه‌ختان بیستووه ئه‌مه دۆزه‌خ بوو ئێمه بینیمان، نیوه‌رۆیان ئه‌یان هێناینه ده‌ره‌وه بۆ به‌ر خۆره‌كه سه‌عات و نیوێك ده‌با سه‌یری خۆره‌كه بكه‌ین ئه‌وه‌ی ته‌ماشای نه‌كردایه لێیان ئه‌دا، ئه‌وه ته‌عزیبێكی زۆر قورس بوو بۆ ئیمه چونكه ته‌مووز بوو گه‌رمایه‌كی زۆر به‌تین بوو. ئێمه‌ش ئه‌و تاقه‌ته‌مان نه‌مابوو، خه‌ڵك هه‌بوو ئه‌بورایه‌وه هه‌بوو له‌و ته‌عزیبدانه‌دا ده‌مرد و ئیمه‌ش هه‌ر به مه‌یتی ده‌مانبردنه ژووره‌وه، جار هه‌بوو شه‌و رۆژێك ئه‌و مه‌یته ده‌مایه‌وه و بۆگه‌ن ده‌بوو دوایش هه‌ر به ئیمه‌یان ده‌ناشت شه‌ش كه‌سیان ئیزن ده‌دا بۆ ناشتنی جه‌نازه‌یه‌ك، له وانه‌ی كه مردن ئافره‌تێك بوو ناوی (فاتمه محمد) كه ئامۆزای خێزانه‌كه‌ی من بوو خه‌ڵكی گوندی (توركمان باخ) بوو، چوو له وحه‌شه‌كه‌دا ئاو بهێنێت ته‌نكه‌رێكیان له‌وه‌ی دانا بوو، تا ده‌ستی برد بۆ ئاوه‌كه سه‌ربازێك به هه‌موو تینی خۆی شیشێكی كێشا بوو به پشتیدا، تا هێنامانه ژوره‌وه مرد. هه‌ر له خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی ئیمه نزیكه‌ی10 كه‌س مردن. ئینجا ئه‌وه‌ی داوای نان یان ئاوی بكردایه ده‌یان گرت و سه‌ره‌وخوار ده‌یان كرد به‌داردا و په‌ڕۆیان له به‌ر لوتیان ده‌سوتاند". وێرای ئازاردانی له‌ش، ئافره‌ته به‌ندكراوه‌كان ئازارێكی ده‌رونی ئێجگار زۆر دراون بۆ نمونه به‌وه ئازار ده‌دران كه نه‌یانده‌زانی چی به‌سه‌ر مێرد‌و براو باوكیان هاتوه، یان نه‌یانده‌هێشت مردووه‌كان به‌رێزو حورمه‌ته‌وه بنێژرێن كه ئه‌وه‌ش كاری ده‌كرده سه‌ر ده‌روونی زیندانیه‌كان و له ناخه‌وه ده‌یانڕماندن، رێكخراوی (MEW) له‌سه‌ر زاری ئافره‌تێك ده‌گێریته‌وه كه‌وا (له‌پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م مێرده‌كه‌م له باوه‌شمدا مرد، ئه‌وتا ده‌هات بارێك و بنێس ده‌بوو پاسه‌وانه‌كانی به‌ندیخانه زۆر به‌خراپی داركارییان كردبوو، لاشه‌كه‌ی شه‌و ورۆژێك له قاوشی به‌ندیخانه دا مایه‌وه‌و پاسه‌وانه‌كان نه‌یانهێشت بینێژن و زۆریان لی پارامه‌وه به‌ڵام گاردێك ڕێك و ڕه‌وان وتی لاشه‌كه ده‌بی له به‌ندیخانه‌دا بمێنێته‌وه تا ده‌گه‌نی). (14) ئه‌وه‌تا مام نوریش ده‌لێت: پاش چوار مانگ له نۆگره سه‌لمان نه‌خۆشه‌یه‌كی تێكه‌وت شه‌وی وا هه‌بوو (30- 40) كه‌س ده‌مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌مردن له‌شیان ره‌ش ده‌بوو ره‌ق ده‌بون به جۆرێك باریك و به‌نیس ده‌بوون كه‌س نه‌یده‌ناسینه‌وه، هه‌موشی له‌به‌ر پیسی و بی خواردنی بوو، له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا یه‌ك كه‌س خۆی نه‌شۆری. ئاسه‌وراه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌نفال له‌سه‌ر ئافره‌ت تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه و ڕۆژ دوای ڕۆژ له زیاد بوندایه به تایبه‌تی ئه‌و ئافرتانه‌ی كه پیاوه‌كانیان تاوه‌كو ئێستا بێسه‌رو شوێنن و روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك گیروگرفتی خێزانی بونه‌ته‌وه‌و چاره‌نووسیان نادیاره، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له كاتی ئه‌نفال به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتون و گیران و له‌به‌رامبه‌ریاندا ئه‌وپه‌ڕی بێویژدانی و ته‌نانه‌ت سوكایه‌تیشیان ده‌رهه‌ق ئه‌نجامدرا، دیاره ئامانجی سه‌ره‌كی رژێمی عێراق له ئه‌نجامدانی ئه‌م كرداره به‌د ئه‌خلاقیه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بوه كه بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و كۆڵه‌گه‌ی خێزانی كورد بروخێنن و دواتریش له‌ناوی ببه‌ن. |
|