|
كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. نادر نادرۆڤ گەلێك خەمبارودڵگرانی كردین . |
|
2021-08-25 01:00 |
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. نادر نادرۆڤ گەلێك خەمبارودڵگرانی كردین .
گەلی کورد ڕۆشنبیر و زانا و نووسەرونیشتیمان پەروەر دکتۆر د. نادر نادرۆڤی لە دەستدا ، لەشاری ئەلماتی لە كازاخستان لە ماڵەكەی خۆیدا كۆچی دوایی كرد .
پرۆفیسۆر دکتۆر نادر نادرۆڤ خزمەتێكی زۆری بە گەلەكەی گشتی و کوردانی سۆڤیەتی پێشوو و بە تایبەتی كردووە،
ڕۆڵێكی بەرچاوی لە بوارەكانی کلتور و فۆلکلۆر و مێژووی کورد و کوردستان هەبووە .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید هاوخەمی وهاوسۆزی خۆی دەردەبڕێ سەبارەت بە کۆچی ئەم دواییەی زانای کورد دکتۆر نادر نادرۆڤ .هەر بەو بۆنەیەوە
پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان و دۆست وهەڤاڵانی و خەڵکی کوردستان دەکات .
خوالێیخۆشبێ وڕەوانی شادبێت
2021-08-24
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید |
|