Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
وەسیەتنامەی پێشەوا قازی محمەد
2021-03-30 19:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
وەسیەتنامەی پێشەوا قازی محمەد ڕۆڵە و برا ئازیزەکانم ، خۆشەویستەکانم ، میللەتە زوڵم لێکراوەکەم ، وا لەدوایین ساتەکانی ژیانمدا چەند ئامۆژگاریەکتان دەکەم : وەرن بەخاتری خودا چیتر دوژمنایەتی یەکتری مەکەن ، یەک بگرن و پشت بەیەکتر ببەستن ، لەبەرامبەر دوژمنی زۆردار و زاڵمدا بوەستن ، خۆتان بەخۆڕایی بەدوژمنان مەفرۆشن ، دوژمن هەرئەوەندە ئێوەی دەوێ تا کاری خۆی جێبەجێدەکات ، قەت بەزەیی پێتاندا نایەت ، لەهەر هەلێکدابێت قەت لێتان نابوورێ . دوژمنانی گەلی کورد زۆرن . زاڵمن ، زۆردارن ، بێبەزەیین ڕەمزی سەرکەوتنی هەر گەل و نەتەوەیەک یەکگرتن و یەکبوونە ، پشتگیری تەواوی میللەتە ، هەر میللەتێک یەکێتی و تەبایی نەبێت هەر ژێردەستی دوژمنان دەبێ ، گەلی کورد هیچ لەگەلانی سەر ڕووی ئەو زەویە کەمتر نیە بەڵکو لەپیاوەتی و غیرەت و لێهاتووییدا لە زۆر لەو گەلانەی ڕزگابوون لەپێشترن ، ئەو میللەتانەی کە لەچنگی دوژمنانە زۆردارەکانیان ڕزگاریان بوە ، هەروەک ئێوەن بوونە ، بەڵام ئەوان خۆیان ڕزگار کردوە ، یەکێتیان لەنێواندا هەبوە ، با ئێوەش وەک هەموو گەلانی سەر ڕووی زەوی چیتر ژێردەست نەبن ، هەر بەیەکگرتن و حەسوودی بەیەک نەبردن و خۆنەفرۆشتن بەدوژمنان لەدژی نەتەوەکەمان دەتوانن ڕزگار بن . براکانم چیتر فریوی دوژمن مەخۆن ، دوژمنی کورد لە هەر تاقم‌ و گرووپ ‌و ڕەنگ ‌و ڕەگەزێكدا بن ، هەر دوژمنە ، ڕەحمتان پێناکات و بەیەکترتان بەکوشت دەدا ، بەدرۆ و فروفێڵ بەگژ یەکتریتان دەکا . لەنێو هەموو دوژمنانی گەلی کوردا دوژمنی عەجەم لەهەموویان زاڵمتر و مەلعوونتر و خوانەناستر و بێبەزییترە و لەهیچ تاوانێک بەرامبەر بە گەلی کورد دەست ناگێڕێتەوە ، هەر بەدرێژایی مێژوو لەگەڵ گەلی کورد غەرەز و کینەی ڕێشەدار هەبوە و وە هەیەتی ، تەماشاکەن بڕوانن تەواوی گەورە پیاوەکانی گەلەکەتان لە سمایلاغای شکاکەوە بگرە هەتا جەوهەراغای برایی و هەمز ئاغای مەنگوڕ و چەندین و چەندین مرۆڤی تر ، هەر هەموویان بەفریودران ، ئارامیان کردنەوە و خەڵکیان لەپشت کردنەوە و جا زۆر نامەردانە کوشتیانن ، هەموو ئەوانەیان بە سوێند و قورئان فریودان کە گوایە عەجەم نیەتی خێری لەگەڵیاندا هەیە و چاکەیان لەگەڵدا دەکات ، بەڵام هەر کوردە خۆشباوەڕە و بەسوێند و سۆزی عەجەم فریوی خواردوە و باوەڕی پێهێناون کەچی تائێستاش بەدرێژایی مێژوو کەس نەیدیوە تاقە جارێکیش عەجەم بەسوێند و وادە و ئەو پەیمانانەی کە بەسەرانی کوردیان داوە ڕاستگۆبن ، دڵنیابن ئەگەر عەجەم هەنگوێنتان بداتێ دیارە ژەهری تێکردوە ، لای ئەوان ئێوە هەر لەبەر ئەوەی کە کوردن جا با موسڵمانیش بن ، تاوانبار و مەحکوومن ، بۆ ئەوان دوژمنن ، سەر و ماڵ و گیانتان بۆ ئەوان حەڵاڵە و بە غەزای دەزانن . بەڵێنم وانەبوو من بڕۆم و ئێوە بەدەست ئەو دوژمنە دڵڕەشانەوە بەجێبهێڵم ، زۆرجاریش بیرم لەڕابوردووی گەرە پیاوانمان کرۆتەوە ، کە عەجەم بەفریو سوێند و درۆ گرتوویانن و کوشتوویانن ، چونکە لەمەیدانی نەبەردا پێیان نەوەستاون و نەیانتوانیوە لەبەرامبەریاندا ڕابوەستن ، ناچار بەدرۆ و فروفێڵ هەڵیان خڵەتاندوون و کوشتوویانن ، من ئەوانەم هەر هەموویان لەبیربوو ، قەتیش باوەڕم بەعەجەمان نەکردوە ، بەڵام عەجەم لەپێش گەڕانەوەیان بۆ ئێرە چەندین جار وەڵام و ڕاسپاردەیان بەنامە و بەناردنی کەسانی ناوداری کورد و فارس بەدانانی بەڵێن و پەیمانی یەکجار زۆرەوە جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دەوڵەتی عەجەم و شا نیەتی خێریان هەیە و ئامادەنین تەنیا دڵۆپێک خوێن لەکوردستان بڕژێ ، ئێستا ئێوە ئەنجامی بەڵێنەکان بەچاوی خۆتان دەبینن ، ئەگەر سەرانی هۆز و عەشیرەتە کوردەکانمان خیانەتیان نەکردبا و خۆیان بەحکوومەتی عەجەم نەفرۆشتبا ، ئێمە و ئێوە و کۆمارەکەمان وایان بەسەردا نەدەهات ، ئامۆژگاری و وەسیەتی من ئەوەیە: با منداڵەکانمان بخوێنن ، چونکە ئێمەی میللەتی کورد هیچمان لەمیللەتانی تر کەمتر نیە تەنیا خوێندن نەبێت ، بخوێنن بۆ ئەوەی لەکاروانی گەلان دوانەکەون ، هەر خوێندنە چەکی کوشندەی دژ بە دوژمنان ، دڵنیابن و بزانن ئەگەر تەبایی و یەکگرتن خوێندەواریتان باش بێت ، زۆر بەئاسانی بەسەر دوژمنەکانتاندا سەردەکەون ، ئێوە نابێ لەکوشتنی من و برا و ئامۆزاکانم چاوتان بترسێ ، هێشتا دەبێ زۆر کەسی دیکەی وەکو ئێمە لەم ڕێگایەدا گیانی خۆیان بەخت بکەن ، هەتا ئێوە دەگەنە ئاوات و مەبەستتان ، هیوادارم کوشتنی ئێمە ببێتە پەند و عیبرەت بۆ دڵسۆزانی گەلی کورد . خۆشەویستەکانم کوردستان ماڵی هەموو کوردێکە ، ئەندامانی ئەو ماڵە هەرکەس لەهەرجۆرە کار و کردەوەیەکدا کە دەیزانێ ئەو کارەی پێ دەسپێردرێ ، ئیتر کەس مافی چاوچنۆکی بۆ نیە ، گەر زانیتان کەسێک لەئەندامانی ئەو ماڵە کارێکی لەدەست دێ ، لێی بگەڕێن بابیکات ، ئیتر نابێ بەرد بخەنە سەر ڕێی ، نابێ بەوە دڵگیر بن کە کەسێک لەئێوە بەرپرسیاریەتیکی گەورەی بەدەستەوەیە ، خیانەت لەگەڵ یەکتریدا مەکەن ، هاوکاری یەکتر بکەن ، ماڵی دونیا هیچ نیە ، ئەگەر وڵاتتان هەبێت ، سەربەستیتان هەبێت نیشتمانەکەتان هی خۆتان بێت ئەوکاتە هەموو شتێکتان هەیە ، من پێم وایە هەقی خودانەبێت هەقی کەسی دیکەم بەسەرەوە نیە ، بەڵام ئەگەر کەسێ لای وابی لەکەم یان لەزۆر شتێکی لەلای منە ، بابچێت لەواریسەکانم لیمان بسەنێتەوە ، تا ئێوە یەکنەگرن سەرناکەون ، زوڵم و زۆر لەیەکتری مەکەن ، چونکە خودا زۆرزوو زاڵم لەنێودبات ، زاڵم دەڕووخێ ، هیوادارم ئەمانە لەگوێ بگرن و سەرکەوتووتان بکات . خزمەتگوزاری گەل و نیشتمان قازی محمەد کۆماری کوردستان فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید