Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
هێرشكردنە سەر پارتەكانی كوردستان وئاڵای پیرۆزی كوردستان هێڵی سورە
2020-10-18 01:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید
info@fkks.se
هێرش كردنەسەر پارتەكانی كوردستان وئاڵای پیرۆزی كوردستان هێڵی سورە لە ڕۆژی 17/10 گروپێكی نەژادپەرستی سەر بە حەشدی شەعبی ، هێرشیان كردە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان و سوتاندیان ، لە هەمان كاتیشدا سوكایەتیان بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان كردو سوتانیان . ئێمە وەكو فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید ئەوهێرشە ڕیسواو شەرمەزار دەكەین ودووپاتی دەكەینەوە هەر هێرشێك بۆ سەر پارت و دامودەزگاكانی كوردستان بۆ ئێمە هێڵی سورە . ئەو جۆرە خۆپیشاندان وهێرشی حەشدی شەعبی هۆكارێكە بۆ یەكگرتن و یەكڕیزی ماڵی كورد فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان داوا لە هەموو هێزە نەتەوەیی ونیشتیمانییەكان دەكات كەلە بەرامبەر بەوپلان وهێرشە دڕندانەیە بێ دەنگ نەبن و یەكڕیزی خۆیان بپارێزن 2020-10-17 فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید