Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
بوون بە دەوڵەت ڕەواترین مافی گەلی كوردە
2020-12-28 22:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
بوون بە دەوڵەت ڕەواترین مافی گەلی کوردە ! لە کاتێکدا کورد پێویستی بە یەکڕیزی و هاوکاری هەیە ، هێرشی چەند هەوادارانی PKK لە دژی مامۆستا ئیسماعیل بەشیکچی كارێكی ستەم و ناڕەوایە . مامۆستا ئیسماعیل بەشیکچی وەک ڕۆشنبیر و نووسەر و کوردناسێک هەموو ژیانی خۆی بۆ ئازادی کوردستان تەرخان كردووە . هەر بەو هۆیەوە چەندین ساڵ لە لایەن دەوڵەتی توركەوە زیندانی كراوە ، مامۆستا بەشیكچی لە سەختترین بارودۆخدا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر پەكەكە هەڵوێستی وەرگرتووە وپشتیوانی خۆی بۆ کادیرانی پەکەکە دەربڕی . پرسیار ئەوەیە بۆچی دەبێ پەکەکە هێرش بكاتەسەر کەسایەتییەكی وەک مامۆستا ئیسماعیل بەشیکچی ! مامۆستا ئیسماعیل بەشیکچی دەڵێت : " دەوڵەتبوون مافی کوردە و دەبێت کورد ببێتە دەوڵەت " . هەروەها ڕەخنە لە سیاسەتی پەکەکە لەسەر باشووری کوردستان دەگرێت و دەڵێت:"پێویستە پەکەکە ڕێز لە سەروەری حکومەت و پەرلەمانی باشووری کوردستان بگرێت" ئەوەی مامۆستا ئیسماعیل بەشیکچی دەڵێ خواستی هەر کوردێکی نیشتمانپەروەرە . تێدەگەین لەوە كە پەکەکە دژ بە دەوڵەت بوونی كوردستان و سیستەمی فیدراڵییە ، بەڵام بوون بە دەوڵەت مافی ڕەوای هەر میللەتێكە ، ئەمەش بۆ کورد ڕەواترین مافە . ئەگەر پەکەکە و هەوادارانی پەکەکە بیانەوێ کارێكی باش بۆ کورد و کوردستان ئەنجام بدەن ، باشترین شت بۆ ئەوان ئەوەیە کە شێوازو میتودی خۆیان بگۆڕن و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەموو حیزب و دەزگا و کەسایەتییە کوردییەکان و دۆستە کوردەکاندا بە ئاشتی بێت . بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان پێویستە بە ڕێگەی دیالۆگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی بێت . بەڕێز ئیسماعیل بەشیکچی لای هەموو کوردستانیان خۆشەویستە و ئەو هێرشانەی لە دژی ئەو کرا ڕێگە پێنادرێ و قبوڵ ناكرێ . کۆڤان ئامه دی سه رۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید