Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە سوئێد.
2014-10-13 21:00
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید
info@fkks.se

ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە سوئێد.
کۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵکی کوردستان هێز و لایەنە سیاسییەکان، ئازادی خوازان کۆڕ وکۆمەڵە مرۆڤ دۆستەکان وەک ئاگادارن ماوەی زیاتر لە چوار مانگ دەبێت کە ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش لە عێراق و شام سەرەڕای پەلامار و هێرش بۆ سەر بەشێکی بەرچاو لە خاکی پیرۆزی کوردستان و قەتڵ عام کردنی خەڵکی سیڤیل لە ژن و منداڵ پیر وپەک کەوتە و بێ گوێ دانە هیچ نەریتێکی ئایینی ئەخلاقی مرۆیی دوور لە هەمو پێوەرێکی ئینسانی هەر ڕۆژە کۆمەڵێک خەلکی بێ گۆناح دەبنە قوربانی کردەوەکانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریسییە.
ئێستا بە شێوەیەکی تر درێژە بە کردەوە تێرۆریستییەکەی دەدات لەو بارەوە ئەم ڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 12-10-2014 کاژێر 10 ی پێش نیوەڕۆ لە زنجیرەیەک کردەوەی تێرۆریستی خۆکوژیدا لە ناحیەی قەرەتەپەی دەڤەری گەرمیان جارێکی تر کۆمەڵێک خەڵکی بێ تاوان کە ژمارەیان بە پێی مێدیاکان لە سەرەوەی 150 کەس بوون بۆنە قوربانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە بیناو دام دەزگای حکومی وبارەگای حیزبی کردە ئامانجی گڵاوی خۆی ئەو ڕێکخراوە ڕەشەکوژە.
ئێمە وەک کۆمیتەی هاوکاری سەرەڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان و سەرەخۆشی لە کەس وکاری شەهیدەکانمان و هیوای چاک بوونەوە بۆ بریندارانی ئەو تەقینەوانە دەخوازین، لەهەمان کات دا داوا لە سەرجەم هێز ولایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین کە سەرەڕای ناکۆکی یەکان گلەیی لەیەکتر کردن لەم بارەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەرجۆرە کردەوەیەکی لەو جۆرە ئامادەکاری زیاتر بکەن و با خاکی پیرۆزی کوردستان جارێکی تر نەبێتە مەیدانی ڕمبازێنی گرووپە تێرۆریستی و چەتەکانی داعش، بۆیە دوژمنانی گەلەکەمان هەر کاتێک هەستییان بە تۆزقاڵێک ناکۆکی ناو ماڵی کوردیان کردبێت لەوە کەڵکیان وەرگرتووە و ئامانجی خۆیان پێکاوە .
هیوادارین بە هەموولایەک هەوڵی ئەوە بدەین کە تەبایی وبرایەتی و یەکڕیزی زیاتر دروست بکەین و هەمومان پێکەوە سەرەڕای بیر وبۆچوونی جیاواز بە گژ داگیرکەران و دوژمنانی گەلەکەمان دا بچینەوە، لە کۆتایی دا دەڵێین بژی کورد بژی کوردستانی هەمێشە سەربەرز وقارەمان نەفرەت و بێزاری لە داعش وداعشییەکان و پەلاماردەرانی نیشتیمانی پیرۆزمان.
کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد وکوردستانییەکان لە سوئێد 12-10-2014