Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
كۆمەڵكوژی دەرسیم لەبیر ناکرێت ! 2021/5/4 – 1937/5/4
2021-05-04 17:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
كۆمەڵكوژی دەرسیم لەبیر ناکرێت ! 2021/5/4 – 1937/5/4 کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای ترس و تۆقاندن دروست بووە . سەرەتا لە ساڵی 1915 دا کوشتاری ئەرمەنییەكان و موسڵمان کرا، پاشان ڕووی لە کوردان کرد ساڵی 1921 بە هەزاران کورد کوژران و بە سەدان گوندی کورد لە هەرێمی قۆچگیری سوتێنرا . دەرسیم هەرێمێکە کوردانی عەلەوی تێدا نیشتەجێن ، تورکەکان نەک هەر کوردانی دەرسیم و بەڵکو مەزهەبی عەلەویش بە ڕێگر لە بەردەم خۆیاندا دەبینن . کۆماری تورکیا لە 4 ی ئایاری 1937دا بریار دەدات دەرسیم داگیر بکات ، لەسەر ئەم بڕیارە 12ی 04 ی 1937 بە هێرشێکی گەورەی سەربازی دەرسیم داگیرکرا لە نێوان 1937 بۆ 1938 دا دەیان هەزار کورد ، بەساڵاچوو ، ژن و منداڵ کوژران . ئافرەت و منداڵی دووگیان گولەباران كران . زیاتر لە 80 هەزار کورد کوژران . دەیان هەزار کەس بە زۆرەملێ کۆچیان پێكرا . منداڵی ساوای بەجێماو درا بە سەرباز ەكان . هەروەها سەید ڕەزاو رەسک حسێنی کوڕی لە 15.11.1937 لە مەیدانی گەنم لە خەرپێت لە سێدارە دران . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید جارێکی دیکە بە توندی ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییەی دەرسیم دەکات . هەروەها کەسایەتی نەمر سەید ڕەزا و بە تایبەتی شەهیدانی دەرسیم و بە گشتی هەموو شەهیدانی کوردستان بە ڕێزەوە یاد دەکاتەوە . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید