|
یادی شێخ سەعیدی پیران |
|
2021-06-29 02:00 |
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید |
info@fkks.se |
|
شێخ سەعیدجێی ڕێزی ئێمەیە
وهەمیشە لە دڵمان دەمێنێتەوە !
لە 13ی شوباتی 1925 بە سەرۆکایەتی شێخ سەعید، سەرهەڵدانی كوردان لە دژی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد.
ئەم ڕاپەرینە لە مێژوودا بە ڕاپەڕینی شێخ سەعیدتۆمار دەكرێت .
دوای شەڕێکی قورس هێزەکانی شێخ سەعید لە 7ی ئازاردا دەوروبەری ئامەدیان گرت . لەو هەرێمەی سەرهەڵدانی تێدا كرا ، سەربازی سوپای تورکیا تیایدا بڵاوبوونەوە . سوپای تورکیا لە ڕۆژی 26ی ئازار لە ئاسمان و زەوییەوە دەستیان بە هێرش كردن كرد.
لە مانگی نیسان شێخ سەعید لە نزیک گمگم لەگەڵ یەکێک لەسەرکردەکانی تری ڕاپەڕین (شێخ شەریف) لە پاڵو دەستگیر كران ، شێخ سەعید لە 29ی حوزەیرانی 1925 لەسەر بڕیاری دادگای ئیستیقلال لە سێدارە دەدرێن .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید شێخ سەعید و هاوەڵەکانی بە ڕێزێکی بەرزەوە بە بیر دێنن . وە ئەوان بوون بە هۆکارێكی پیرۆز وەک میراتێک بۆ نەوەی نوێ . وە تا ئەمڕۆ ئەو دۆزە پیرۆز و نەتەوەیی و نیشتمانییە هەر بەردەوامە .
شێخ سەعید جێی ڕێزی ئێمەیە ، هەمیشە لە دڵمان دەمێنێ !
29.06.2021
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید |
|