Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
دەستپێك
ف ک ک س
هه‌واڵ
ڤئدیۆ - فۆتۆ
کۆمه‌ ڵه‌کانی ئه‌ندام
پێوەندی
لینک
ئه‌رشیڤ
Skip Navigation Links
 
پرسەنامە
2021-08-08 21:00
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
info@fkks.se
بە داخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نیشتیمانپەروەر ، ( پرۆفیسۆر دكتۆر كنیازێ ئیبراهیم) مان پێگەیشت ، شایانی باسە بەڕێزیان سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی سۆڤیەتی پێشوو و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی کازاخستان ( بەربانگ ) بوو . پرۆفیسۆر دکتۆر کنیازێ ئیبراهیم( میرزایو ) بە نیشتمانپەروەری و ڕۆشنبیربوونیەوە ، لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە تایبەتی لە نێو کوردەکانی یەکێتی سۆڤیەتی جاراندا ، کەسایەتییەکی دیاری ناو کۆمەڵگای کوردی بوو . مخابن بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد . هەربەو بۆنە خەمناكەوە بە ناوی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان وهەموو دۆست وهەڤاڵانی دەكەین ، خوالێیخۆشبێ وڕەوانی شادبێت . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید